لە هۆما دارابییەوە تا سپیدە و ژیان
بە ناوی ژیناوە، ئەو ژن و ژیانەی کە بە فەرمانی «خودای دایک» لە ژیناکان زەوت کرا.
ئێستا ژیانی ژینا بە دەستی ئێوە، ئێوەی زەحاکەوە کۆتایی پێهاتووە و هێشتا خوێنەکەی لە دەستانتان دەچۆڕێت.
ئێمە هەموو جۆرەکانی مردنمان چێشتووە.
تەنانەت ئەو داس و چەقۆیانە کە لە بڕی ملوانکە کردتانە ملی ژنانی ئەم وڵاتەش بە کۆڵ دەگیرن و ڕۆژانە گیانی زیادتر لە ئێمە دەستێندرێت و خەم بە بڕووی کەسێکتانا نایەت.
دەبێت لەشی ساردی «ژیان» لە گۆرستانێک بە پانتایی ناوی هەموو ژنانی ئێران بنێژرێت.
از خاکستر هما، سپیده طلوع کرد؛
لە خۆڵەمێشی هۆما، کازیوە بەدیهات؛
کچێک لەدایکبوو بە ناوی «ژیان»؛ میوەی دڵی دایکی. بەڵام پێش پێگەیشتنی، دەستی ناکەسان، دەستی ژیانی بڕیەوە
گَشت ارشاد، کُشت به نام ارشاد؛
گەشتی ئیرشاد بە ناوی ئیرشادەوە کوشتی؛
ئیرشادی کچێکی نەخۆش کە دایکی بە دەم پارانەوە دا هاواری دەکرد: «کچەکەم نەخۆشە!»
ئیرشادی ئێوە، ژینا ژیکەڵەکەمان و لەگەڵیدا دڵخۆشییەکانمانی بەرەو هەمبێزی مەرگ برد
ئەوەی کە لەدایک بوو تەنیا خەم و توورەییە.
ئێستا، من، ئێمە، لێرە ڕاوەستاوین؛
لە ڕەشترین سەردەمەکانی مێژووی

لە هۆما دارابییەوە تا سپیدە و ژیان

Post navigation